پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
كەشناسی پێشبینی كردووە، كە پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 42 و لە دھۆك 41 و لە كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، رۆژی ھەینی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و لە سلێمانی و دھۆك 41 و لە كەركووك 43 پلە دەبێت.
