ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان 11 ده‌رچووى بێهيوا كرد
له پرۆسه‌ى ژماردنى ئه‌ليكترۆنى ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوێنێ ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كانى راگه‌ياند.
به گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامه نوێيانه، 11 كه‌س كه له پرۆسه‌ى ژماردنى ئه‌ليكترۆنى ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون و چاوه‌ڕێى بوون به په‌رله‌مانتار بوون، ئه‌و هيوايهيان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كۆميسيۆن هه‌ريه‌ك له عەلی سەجری لە سەڵاحەدین، محەمەد كەربولی، غادە شمەری، نوری غافل دلێمی و زەینەب ھیتی لە ئەنبار، حەسەن شوێرد و مەحمود حسێن قەیسی لە بەغدا، فاروق ھیلال جومعە لە بەسرە، ستار جابری و وەسەن سەعیدی لە زیقار و محەمەد فەرمان شاھر لە نەینەوا، چانسى ئه‌وه‌يان له‌ده‌ستدا ببنه په‌رله‌مانتار.
رۆژى (12ى ئايار/ مايۆى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
دواى راگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌كه ژماره‌يه‌ك لايه‌ن ناڕه‌زاييان ده‌ربڕى و داواى ژماردنه‌وه‌ى دهنگهكانيان كرد.
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ژماره‌يه‌ك بڕيارى له دژى كۆميسيۆن ده‌ركرد و داواى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى كرد و كۆميسيارانى كۆميسيۆنيشى له كاره‌كانيان دوورخسته‌وه.
ئ.ر