پلەی گەرما دادەبەزێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ پلەی گەرما دادەبەزێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 40 و لە سلێمانی و دھۆك 39 و لە كەركووك 42 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

وەك كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی دووشەممە كەشوھەوای كوردستان وەك ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 40 و لە دھۆك و سلێمانی 39 و لە كەركووك 42 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی