لە سلێمانی 5 تۆمەتبار دەستگیركران
"سێ ئامێری بیرهەڵكەندن دەستیان بەسەرداگیرا"
K24 - سلێمانی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتباریان لەسەر ھەڵكەندنی بیری ئاو دەستگیركردووە و دەستیشیان بەسەر سێ ئامێری بیر ھەڵكەندن داگرتووە.
بەڕێوەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە رایگەیەندراێكدا ئاشكرای كرد: "دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگاداركرانەوە لە بوونی چەند ئامێرێكی بیرهەڵكەندن لەسنووری گەڕەكی چوارچرا، پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەر هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا بەهاوكاری هێزی تایبەتی بارەگا هەڵمەتێكیان دەستپێكرد".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "لەو هەڵمەتەدا و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێت و سێ ئامێری بیرهەڵكەندنیش دەستیان بەسەردا گیراوە".
ئاماژە بەوەشكراوە: "تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر راگیراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە".
ھ.م


