ئێران و حزبوڵڵا دا‌و بۆ عه‌بادی ده‌نێنه‌وه
هاوپه‌یمانێتییه‌كیان ده‌وێت شوێن په‌نجه‌ی ئه‌مه‌ریكای تێدا نه‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه سیاسییه‌كانی عێراق، هه‌وڵێكی چڕوپڕی به‌رپرسانی ئێرانیان له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ئاشكراكردووه كه‌ده‌خوازن هاوپه‌یمانێتییه‌كی شیعی درووست بكه‌ن و به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌باره‌ت به سزاكانی سه‌ر ئێرانیش، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیتی نه‌سر، په‌راوێز بخه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه كه نزیكه له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، به رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌بی جه‌دید"ـی گوتووه: "هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بادی به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، پاڵی به ئێرانییه‌كانه‌وه ناوه بیر له پاڵپشتیكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك بكه‌نه‌وه كه شوێن په‌نجه‌ی ئه‌مه‌ریكای تێدا نه‌بێته‌وه.
ئاشكرایكردووه كه جموجوڵه‌كانی ئێران، هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی مالیكی به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی گرتووه‌ته‌وه جگه له په‌یوه‌ندیكردن به ره‌وت و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی شیعه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 سه‌ركه‌وتبوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید گوتوویه‌تی: "سه‌ركرده‌كانی حزبوڵڵای لوبنانیش هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵی نێوه‌ندگیریی نێوان هێزه شیعییه‌كان. ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و هاوپه‌یمانێتی سائیروونی سه‌دریان بۆ گفتوگۆكردن له‌وباره‌یه‌وه بانگهێشتی لوبنان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی راوێژ بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه حزبوڵڵای لوبنانی هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عێراق له یه‌كتری نزیك بكاته‌وه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی سائیروون ره‌تیكردووه‌ته‌وه بچێته ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ر به ئێرانه‌وه، هه‌وڵه‌كانی حزبوڵڵایش هیچ ئاكامێكیان نه‌بووه".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا عامر فایز، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه چوونه‌ته لوبنان به‌م دواییانه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌دا، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر گفتوگۆیه و هیچ به‌رهه‌مێكی به‌رجه‌سته‌ی نه‌بووه".
ئه‌یمه‌ن شه‌مه‌ری، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانێتی سائیروونیش گوتوویه‌تی: "مافی سائیروونه حكوومه‌ت پێكبهێنێ و مه‌رجی به‌شداریكردنیشمان له‌گه‌ڵ هه‌ر كوتله‌یه‌كی دیكه په‌یوه‌ستبوونیانه به به‌رنامه‌ی نیشتمانییه‌وه".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه سائیروون داوای پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی ده‌كرێته سه‌رۆكوه‌زیران نیشتمانپه‌روه‌ر بێت و له بنه‌ماكانی پشكپشكێنه‌ی حكوومه‌ته‌كانی دیكه دووربكه‌وینه‌وه".
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه ده‌ڵێت: "له‌نێوان هاوپه‌یمانێتی نه‌سری عه‌بادی و سائیروون بۆ پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه جۆره لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه تا بتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌و به‌ره‌یه ببنه‌وه كه ئێران به‌نیازه پێكیبهێنێ، ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه كاتی پێكهێنانی ئه‌و كوتله‌یه‌ش ئه‌وكاته هێز و لایه‌نی دیكه‌یش قایل ده‌بن بێنه ریزی هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه‌وه".
ئیحسان شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری عێراقی و راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی به‌هێزی ناوه‌ندیی ناوده‌برین له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌وانیش نه‌سر و سائیروون و حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم و هاوپه‌یمانێتی نیشتمانییه".