لە پێنجوێن کوڕێک دایکی خۆی کوشت
هۆکاری کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە
K24 – ههولێر:
لە راگەیندراوێکیدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کوشتنی دایکێک بەدەستی کوڕەکەی لە قەزای پێنجوێن ئاشکرا دەکات و هۆکارەکەشی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەرێنێتەوە.
لە راگەیندراوەکەدا هاتووە: "رۆژی 12/8/2018، لەقەزای پێنجوێن بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوەو دوای دەمەقاڵێی نێوان دایك و كوڕێك، كوڕەكە دایكی بەسەختی بریندار دەكات و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمڕۆ 13ی 8 ی 2018 گیانی لەدەستدا".
لەئێستادا لەلایەن بنكەی پۆلیسی پێنجوێنەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە، تۆمەتبارەكە بەپێی بڕیاری دادوەرو بەماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە و لێكۆڵینەوەكانیش لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامن.
پۆلیسی قەزاکە، زانیاری لەسەر قوربانییەکە بڵاوکردۆتەوە و تیایدا هاتووە: "ژنەکە ناوی (ر، ع، م)ە و لەدایكبوی ساڵی 1949یـە و دانیشتوی قەزای پێنجوێنە".
H.J