ئه‌ردۆغان: به هۆى ناتۆوه باجى گه‌وره‌مان داوه
رووبه‌ڕووى زنجيره‌يه‌ك په‌لامارى تيرۆريستى و ئابوورى بووينه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، توركيا په‌يوه‌ست بووه به په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى(ناتۆ)وه و له‌و پێناوه‌شدا باجێكى گه‌وره‌ى داوه.
ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ له وته‌يه‌كدا كه ئاراسته‌ى باڵيۆزى وڵاتانى له توركيا كرد، گوتى: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه په‌يوه‌ستين به به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى وڵاته‌كه‌مانه‌وه، رووبه‌ڕووى زنجيره‌يه‌ك په‌لامارى تيرۆريستى و ئابوورى بووينه‌ته‌وه".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "هيچ پاساوێكى لۆژيكى نييه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى دوژمنكارانه له دژى توركيا بگيرێته‌به‌ر، له كاتێكدا ئه‌نقه‌ره به هۆى په‌يوه‌ست بوونى به ناتۆوه باجێكى گه‌وره‌ى داوه".
له باره‌ى داڕمانى به‌هاى ليره‌ى توركييه‌وه، سه‌رۆكى توركيا، گوتى: "ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌يبينين، جياوازه له‌و قه‌يرانانه‌ى له 1994 و 2001 و 2007 تووشى توركيا بوون. ئه‌وه‌ى ئێستا له راستييدا زۆر جياوازه".
سه‌رۆكى توركيا دڵنيايشى دايه وه‌ربه‌رهێنه‌ران له وڵاته‌كه‌يدا و گوتى: "ديناميكيبوونى ئابوورى توركيا به‌هێز و پته‌وه, سيستمى ئابوورى جيهانى ناتوانێت ده‌ستكه‌وته‌كانمان له كيس بدات".
ئه‌مڕۆ به‌هاى ليره‌ى توركى بۆ جارێكى ديكه داشكا و نرخى دۆلارێكى ئه‌مه‌ريكى به 7.24 ليره مامه‌ڵه‌ى پێوه كرا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر