كونسوڵى ئێران و پارێزگارى هه‌ولێر جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرده‌وه
بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵى كۆمارى ئيسلامى ئێران له شارى هه‌ولێر، مورته‌زا عه‌بادى، سه‌ردانى پارێزگارى هه‌ولێر، نه‌وزاد هادى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكى پارێزگاى هه‌ولێردا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24، نێردراوه، هاتووه، "ئه‌مڕۆ نه‌وزاد هادى، پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازى كرد له مورته‌زا عه‌بادى، كونسوڵى گشتى كۆماری ئیسلامى ئێران له‌هه‌ولێر و شاندى یاوه‌ری".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له دیدارێكدا جه‌خت كرایه‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ولێر و تاران و بره‌ودان به‌و هه‌ماهه‌نگى و كاركردنه پێكه‌وه‌ييه، له‌مباره‌یه‌وه شاندى ميوان سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پارێزگاری هه‌ولێر تیشكى خسته سه‌ر گرنگى و كاریگه‌ری پته‌و كردنى په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تیيه‌كان و پێكه‌وه كاركردنى نێوانى هه‌ردوولا له گشت بواره‌كان به‌تایبه‌ت بواره‌كانى فه‌رهه‌نگى و كلتووری و رۆشنبیری، هه‌مدیس سوپاسگوزاری كونسوڵى گشتى ئێرانى كرد كه هاریكاره له‌و باره‌یه‌وه".
ئ.ر