خێزانێكی ئێزیدی لە ده‌ست داعش رزگاركرا
پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌كه له سووریا ئه‌نجامدرا و له دایكێك و 4 منداڵ پێكهاتوون
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رزگاكردنی رفێندراوانی ده‌ست داعش له پارێزگای دهۆك رزگاركردنی 5 هاووڵاتی دیكه‌ی ده‌ست چه‌كدارانی داعشی رایگه‌یاند، كه له 3ی ئابی ساڵی 2014ـه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان له ناوچه‌ی سۆلاغی سه‌ر به قه‌زای شنگال له‌لایه‌ند چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندرابوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوان رایگه‌یاند، "پێنج هاووڵاتی ئێزیدی ده‌ڤه‌ری شنگال كه له ساڵی 2014ـه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به‌دیل گیرابوون، رزگاركران، ئه‌وانیش پێكهاتوون له غه‌زال عه‌لی قولۆ و 4 منداڵه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی حه‌بیب حسێن خدر، عه‌لی حسێن خدر، سامی حسێن خدر و دالیا حسێن خدر".
قائیدی ئاشكرایكرد، "پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و خێزانه ئێزدییه له‌ناو خاكی سووریا بووه و، به هه‌وڵی لایه‌نگرانی نووسینگه‌كه‌یان له دهۆك ئه‌نجامدراوه و، له كاتی گه‌یشتنیان به هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كه‌س و كاره‌كانیانه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرێت".
له‌كاتی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵی ئێزیدی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه رفێندران، تائێستاش جگه له دۆزینه‌وه‌ی ده‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ست داعش له‌و ناوچانه، زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی رفێندرابوون رزگاركراون و، هه‌وڵه‌كانیش بۆ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی كه ماون به‌رده‌وامن.
H.B