عه‌بادی سه‌ردانی توركیا ده‌كات
دۆسێی ئاو سه‌ره‌كیترین خاڵی گفتوگۆكانی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و توركیا كه‌وته‌ڕێ و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته چه‌ندین دۆسێ تاوتوێ بكه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه رایگه‌یاندووه و ده‌ڵیت: "باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاو، كاره‌با، ته‌ندرووستی، پیشه‌سازی، وه‌به‌رهێنان، ئاسایش و رۆشنبیری و چه‌ندین دۆسێی دیكه‌ی هاوبه‌ش ده‌گرێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/8/2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌منی هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و ئابووری ده‌كه‌ین".
هه‌وره‌ها گووتی: "عێراق خاوه‌ن توانایی زۆره و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان باش بێت".
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن به دۆخێكی قه‌یراناویدا تێده‌په‌ڕێت و لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی.
هه‌روه‌ها به‌هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاو و درووستكردنی به‌نداوی گه‌وره له توركیا، كێشه‌ی ئاو بۆ عێراق درووستبووه.