پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاودەكاتەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و لە سلێمانی و دھۆك 40 و لە كەركووك 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان زیاتر بەرزببێتەوە لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 43 و لە سلێمانی و دھۆك 41 و لە كەركووكیش 44 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی