وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مه‌رجه‌كانی زمانی ئینگلیزی لاده‌بات

مه‌رجه‌كانی لاداوه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی نوێی له‌ باره‌ی پاڵێوراوانی خوێندنی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی لاده‌بات.

به‌ گوێره‌ی رێنماییه‌كه‌، ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS – TOEFL-iBT – TOEFL-pBT – Pearson Academic-PTE)يان كردووه‌ و نمره‌ی پێویستییان نه‌هێناوه‌، به‌ گوێره‌ی ئاست و نمره‌كانییان ده‌خرێنه‌ خوولێكی تایبه‌تی ئینگلیزی و له‌لایه‌ن رێكخراوی قازانج نه‌ویسته‌وه‌ به‌ هاوكاری سه‌نته‌ره‌كانی زمانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ده‌قی رێنماییه‌كان:

ا. م