"ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئیاگۆ ئه‌سپاس گه‌یشته رێككه‌وتن"
به شێوه‌ی كۆتایی سێلتاڤیگۆ و ریال مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌سپاس گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا له ژماره‌ی ئه‌مرۆیان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ریال مه‌درید گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شی سێلتاڤیگۆ كردووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئیاگۆ ئه‌سپانی هێرشبه‌ر په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه ده‌كات.
هه‌روه‌ها له دواین زنجیره‌ی به‌رنامه‌ی ئیل چیرینگریتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانی باس له‌وه كرا به شێوه‌ی كۆتایی سێلتاڤیگۆ و ریال مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌سپاس گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن،
هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌كه‌ی ئیسپانیا بڵاو كرایه‌وه، ریال مه‌درید دوای شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی رۆدریگۆی هێرشبه‌ری ڤالێنسا په‌نای بۆ ئه‌سپاس بردووه و ئه‌و یاریزانه رازی بووه وه‌ك هێرشبه‌ری یه‌ده‌گی كه‌ریم بنزیما په‌یوه‌ندی به میرینگێوه بكات،
ئیاگۆ ئه‌سپاس وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ سێلتا ڤیگۆ بیست و سێ گۆڵی له هه‌موو پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان تۆمار كرد و پێنج گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی درووست كرد.