نهێنیی وازهێنانی زیدان لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید ئاشکرا دەبێت

بۆچی زیدان دەستی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید کێشایەوە؟

نهێنییەکی دیکەی وازهێنانی زیدان لە راهێنەرایەتیکردنی ریال مەدرید ئاشکرا دەبێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووەم بەگوێرەی چەند گرتەیەک لە دۆکیۆمێنتارییەک کە لە ژێر ناونیشانی شەش خەونەکە دروستکراوە، دەردەکەوێت فلۆرێنتینۆ پێرێز لە کاتی ئەنجامدانی یارییەکیان بەرامبەر ئیبار لە تیپەکەی ناڕازییە، لە کاتێکدا ریال مەدرید پێش ئەو یارییە لە پاریس سانجێرمانی بردووەتەوە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، زیدان دەیزانی چەند جارێک بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی نزیکبووە لە کارەکەی دوور بخرێتەوە، بۆیە دوای بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بڕیاری داوە خۆی دەستلەکار بکێشێتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیش ئاشکرایکردووە، پێرێز بەبێ پرسی زیدان دەستی بە پلانی وەرزی نوێ کردووە، بۆیە زیزۆ بڕیاری داوە چیدیکە لە یانەکە بەردەوام نەبێت، کە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو دەستی لەکارکێشایەوە و سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ مێرێنگی بەدەستهێنا.