ستیڤن جیرارد لەوەتەی بووەتە راهێنەری گلاسکۆ رێنجەرز هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە
خەریکە جیرارد دەبێتە راهێنەرێکی سەرکەوتوو
ستیڤن جیرارد خەریکە دەبێتە راهێنەرێکی سەرکەوتوو، تەنیا سێ مانگ دوای دەستبەکاربوونی وەکو راهێنەری گلاسکۆ رێنجەرز تاکو ئێستا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، ئەو ئەستێرەیەیە پێشووی لیڤەرپوولی ئینگلیزی خەریکە یانەکەی دەگەیەنێتە یۆرۆپالیگ و لە دوایین یاریی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سهركهوتنیان بەدەستهێنا.
ستیڤن جیرارد خەریکە دەبێتە راهێنەرێکی سەرکەوتوو، لە هەنگاوەکانی سەرەتای لە بواری راهێنەرایەتیدا بە سەرکەوتوویی هاویشتووە و خەریکە ئەو ئەستێرەیەی پێشووی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەسەر هێلی یاریگاش کاریزمایەتی خۆی پیشانی هاندەران دەدات.
چوار مانگ لەمەوبەر دوای ئەوەی بەفەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی گلاسکۆ رێنجەرزی وەرگرت، مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ یانە سکۆتلەندییەکە دەستی بە سەردەمێکی نوێکرد، ئیدی ئەو لیدەرە ئینگلیزە لەمەدوا لەبری ئەوەی لە ناوەڕاستی یاریگە سەرکردایەتی تیپەکەی بکات، لەسەر هێڵی یاریگەوە رێنمایی دەداتە یاریزانەکانی.
لەوەتەی جیرارد بووەتە راهێنەری رێنجەرز لە کۆی 11 یاریی تاکو ئێستا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، یانەکەی جیرارد 7 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و4 بەرامبەربوونی بەدەستهێناوە و یاریزانەکانی 20 گۆڵی کردووە و تەنیا 3 گۆڵی لێکراوە و لە 5 یاریش گۆڵەکەی خاوێن ماوەتەوە
یانەکەی جیرارد نزیکە بگاتە قۆناخەکانی کۆتایی یۆرۆپالیگ و لە یاریی چوونی دوایین قۆناخی پاڵاوتن بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئوفای رووسیان بردەوە، بەڵام هێشتا جیرارد لە ئاستی تیپەکەی ناڕازییە.
هاندەرانی رێنجەرز هیوا دەخوازن دوای حەوت ساڵ خاڵێک بۆ گلاسکۆ سێلتیکی رکابەریان دابنێن و بە سەرکردایەتی جیرارد جارێکی دیکە ببنەوە پاڵەوانی خولی نایابی سکۆتلەندا، بەڵام سەرەتای مانگی داهاتوو جیرارد رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی راستەقینە دەبێتەوە و لە دێربی گلاسکۆدا خۆی و یانەکەی دەبێتە میونای سێلتیک و ئەوە دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی گرنگ بۆ جیرارد لە بواری راهێنەرایەتیدا.