مه‌سروور بارزانی: مه‌ككه‌ین پاڵه‌وان و دۆستی گه‌لی كورد بوو
"به رێزه‌وه له یاده‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا، سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ین، گه‌وره سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا و دۆستی گه‌لی كورد، راده‌گه‌یه‌نێت.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه‌كه‌ی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "به‌هۆی كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ین، له ناخه‌وه خه‌مبارم، جۆن پاڵه‌وان و دۆستی گه‌لی كورد بوو".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا، مه‌سروور بارزانی، وێڕای ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خۆشی خۆی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، راشیگه‌یاندووه، مه‌ككه‌ین "به رێزه‌وه له یاده‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه".
مه‌ككين له 1936 له‌دايكبووه و دوای نزیكەی ساڵێك تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە 26/8/2018 كۆچی دواییكرد.
I'm deeply saddened by the passing of Senator John McCain. John was a champion and friend of the Kurdish people. He will be missed dearly. My thoughts are with his family- mb.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) August 26, 2018