نێچيرڤان بارزانى: له‌ده‌ستدانى مه‌ككه‌ين زیانێكی گەورەبوو بۆ گه‌لى كوردستان
" جۆن مه‌ككه‌ين له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا به‌رگرى له گه‌لى كوردستان كردووه"
K24 - ھەولێر
بەبۆنەی كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ين، سیناتۆر و سیاسەتمداری ناسراوی ئه‌مه‌ریكا و دۆستی گه‌لی كورد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، له‌ده‌ستدانى مه‌ككه‌ين زیانێكی گەورەبوو بۆ گه‌لى كوردستان و جۆن مه‌ككه‌ين له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا به‌رگرى له گه‌لى كوردستان كردووه.
لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی ھاتووە: "كۆچى دواييى سياسه‌تمه‌دارى بليمه‌ت و كه‌سايه‌تيى ديارى ئه‌مه‌ريكا و دۆستى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان جۆن مه‌ككه‌ين خه‌مبارى كردم. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و دۆستانى ده‌رده‌بڕم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى مه‌ككه‌ين به به‌زه‌يى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوكار و پشتيوانى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ى بێت".
سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان راشیدەگەیەنێت: "له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز مه‌ككه‌ين بۆ گه‌لى كوردستان زيانێكى گه‌وره بوو. ئه‌و دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان و خه‌مخۆر و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى بوو. له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا ئه‌وپه‌ڕى به‌رگرى له گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى كردووه و به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه به مافه ره‌واكانى بگات. گه‌لى كوردستان هه‌رگيز دڵسۆزى و پشتيوانيى به‌ڕێز مه‌ككه‌ين له‌بير ناكات و هه‌ميشه رێز له يادى ده‌نێت".
جۆن مه‌ككەين، له 1936 له‌دايكبووه و دوای نزیكەی ساڵ تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26/8/2018 كۆچی دواییكرد.
دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی جۆن مه‌ككەين
كۆچى دواييى سياسه‌تمه‌دارى بليمه‌ت و كه‌سايه‌تيى ديارى ئه‌مه‌ريكا و دۆستى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان جۆن مه‌ككه‌ين خه‌مبارى كردم. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و دۆستانى ده‌رده‌بڕم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى مه‌ككه‌ين به به‌زه‌يى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوكار و پشتيوانى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ى بێت.
له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز مه‌ككه‌ين بۆ گه‌لى كوردستان زيانێكى گه‌وره بوو. ئه‌و دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان و خه‌مخۆر و پارێزه‌رێكى سه‌رسه‌ختى به‌ده‌ستهێنان و پاراستنى مافه‌كانى بوو. له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا ئه‌وپه‌ڕى به‌رگرى له گه‌لى كوردستان و مافه‌كانى كردووه و به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه به مافه ڕه‌واكانى بگات. گه‌لى كوردستان هه‌رگيز دڵسۆزى و پشتيوانيى به‌ڕێز مه‌ككه‌ين له‌بير ناكات و هه‌ميشه ڕێز له يادى ده‌نێت.
رۆحى شاد و يادى به‌خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان