سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆبووه‌وه
جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كان كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبووه‌وه، كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی سه‌ردانی به‌غدایان كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له سایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستپێكردنی خولی نوێی په‌رله‌مان به ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتن له ماوه‌ی ده‌ستووریدا كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی به‌گوێره‌ی ئه‌و ماوه یاساییه‌ی بۆی دیاریكراوه.
هه‌روه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت و سه‌رانسه‌ری عێراق به گشتی كرا، جه‌خت له‌سه‌ر رێگه‌كانی به‌هێزكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان كرایه‌وه.
هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یتشنه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه.