رووسیا هێزه گه‌وره‌كه‌ی نیشانی جیهان ده‌دات
37 ساڵه هاوشێوه‌ی ئه‌و مه‌شقه سه‌ربازییه گه‌وره‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه
K24 - هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژی له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/8/2018 رایگه‌یاند: "مۆسكۆ گه‌ورترین مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات كه له 37 ساڵی رابردوودا بێ پێشینه‌یه".
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر زاری سیرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا بڵاویانكرده‌وه "مانگی داهاتوو مه‌شقه گه‌وره سه‌ربازییه‌كه له‌ژێر ناوی "ڤۆستۆك 2018" واتا رۆژهه‌ڵات 2018 ئه‌نجام ده‌درێت".
بڕیاره له‌و نمایشه‌دا كه له ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی رووسیا ئه‌نجام ده‌درێت، نزیكه‌ی 300 هه‌زار سه‌رباز و زیاتر له هه‌زار فڕۆكه و دوو كه‌شتیگه‌لیی رووسی و سه‌رجه‌م ئه‌و یه‌كانه‌ی سوپا كه ده‌چنه ئاسمان له خۆبگرێت.
وه‌زیری به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت: "ئه‌وه گه‌وره‌ترین مه‌شقی سه‌ربازییه و له ساڵی 1981 تا ئێستا به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه، ته‌نها له‌و ساڵه‌دا و له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی نێوان یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ی بینراوه".