داوا له ژماره‌یه‌ك ماڵی كورد ده‌كرێت له كه‌ركووك خانووه‌كانییان چۆڵ بكه‌ن
به به‌ڵگه.. نووسراوی فه‌رمییان بۆ هاتووه
K24 - هه‌ولێر:
ژمارەیەک ماڵی کورد لە نزیک پەیمانگای تەکنیکی خوارووی کەرکووك بە نووسراوی فەرمی ئاگادارکراونەتەوە ماڵەکانیان جێبهێڵن.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، نووسراوی دادگا بۆ یه‌كێك له خاوه‌ن ماڵه‌كان هاتووه و تێیدا داوای لێكراوه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت، هاوكات نووسراوی هه‌مان شێوه، بۆ ژماره‌یه‌كی ماڵی دیكه‌ی كوردی نیشته‌جێی شوێنه‌كه، ره‌وانه كراوه.
ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه كوردانه بۆ جێهێشتنی ماڵه‌كانییان له ناوچه‌كه لەکاتێکدایه، لەهەمان ئەو شوێنانە، پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو عەرەب، تورکمانی شیعە و سووننە زەوی دابەش دەکەن و خانوو درووست دەکەن.
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه تێیدا كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا، چه‌وساندنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كورد له پارێزگاكه به‌رده‌وامه.

ا. م