هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆر گیانی له‌ده‌ستدا
"بە تراكتۆر ئاوی بۆ رانە مەڕەكەی گواستووەتەوە"
K24 - سلێمانی
بەھۆی وەرگەڕانی تراكتۆرەكەی ھاووڵاتییەكی دانیشتووی دەڤەری راپەڕین گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەنندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ( ك . ب . م ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی گوندی دوو گۆمانی سه‌ر به ناحییه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری قه‌زای پشده‌ر، له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ رانه مه‌ڕه‌كه‌ی به تراكتۆر كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و تراكتۆره‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، دوای رووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه".
پۆلیسی راپەڕین ئەوەی خستووەتەڕوو: "به وته‌ی كه‌سوكاری وه‌كو هه‌موو شه‌وانی دیكە ویستویه‌تی ئاو به ته‌نكه‌ر بۆ رانه مه‌ڕه‌كه‌ی بگوازێته‌وه و دواتر تراكتۆره‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وە و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
ھ.م






