خەڵكی ھەڵەبجە 8 ساڵە چاوەڕێی تەواوبوونی دووساید دەكەن
پڕۆژەكە بڕی 33 ملیۆن دۆلاری بۆ خهرجكراوە و تەواو نەكراوە
K24 - ھەڵەبجە
رێگه‌یه‌كی دووسایدی 28 كیلۆمه‌تری له ده‌روازه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه تا ده‌گاته سه‌راوی سوبحان ئاغای سه‌ید سادق، بڕیاربوو له ماوه‌ی 600 رۆژدا پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام هه‌شت ساڵه ئەو پڕۆژەیە تەواو نەكراوە. سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، كارەكانی پڕۆژەكە دەستی پێكراوەتەوە و چاوەڕێی خەرجكردنی پارەكەن بۆ تەواوكردنی.
شوفێرێكی رێگاكە دەڵێت: "ئەو رێگایە ھەمووی تاسەیە، بەتایبەتی لە رۆژانی پێنج شەممە و ھەینی زۆر قەرەباڵغ دەبێت، ئەگەر ئەو دووسایدە چاكبكرێت رێگاكە نزیكتر دەبێتەوە".
بەوتەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، دەستکراوەتەوە بە جێبه‌جێكردنی پڕۆژەکە و ئەگەر له ماوه‌یه‌كی كورتدا پارەکەیان بۆ خه‌رج بکرێت لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا رێگه‌كه دروست ده‌كه‌ن و كۆتایی به پرۆژه‌كه ده‌هێنن.
ھەروەھا ئەندازیار هاوژین محه‌مه‌د، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە بە كوردستان24 راگەیاند: "كاتی خۆی بڕیاربوو رێگاكە بەناو سەید سادق لێبدرێت دواتر گۆڕانكاری تێداكرا، دیزاین و رووپێوی نوێی بۆكرایەوە و ماوەی ھەزار و 300 رۆژ بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دانرا. ئێستا ئەگەر پارە خەرج بكرێت تا سێ مانگی دیكە پڕۆژەكە تەواو دەبێت".
دروستکردنی ئەو جووت سایدە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش ئاشكرای ده‌كات، كه كۆمپانیای جێبه‌جێكار کۆمەڵێ کێشەی یاسایی هەیەو وەزارەتی ئاوەدانکردەوەشیان لێی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
کاوە عه‌لی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە كوردستان24 گوت: "كۆمپانیای جێبەجێكار كێشەی دارایی و ئیدارەی ھەیە، لەبەر ئەوە كەس ناتوانێ گەرەنتی ئەوە بدات كە كەی ئەو پڕۆژەیە تەواو دەبێت".
جووت سایدی هه‌ڵه‌بجه - سه‌راوی سوبحان ئاغا، له ساڵی 2010 كه بڕیاری دروستكردنی بۆ ده‌رچوو بڕی 33 ملیۆن دۆلاری بۆ خه‌رجكرا، جیا له‌وه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراویدا ته‌واونه‌كرا له ساڵی 2014 به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه راگیرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ له مانگی ئایارەوە ده‌ستكراوه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنی، كه‌چی به‌وته‌ی ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌شتیاری پڕۆژه‌كه، تا ته‌واوكردنی رێگه‌كه چه‌ندین ملیۆن دۆلاری دیكەی پێویسته.
ھ.م