پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، پلەی گەرما لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێرو دھۆك 42 پلە و لە سلێمانی 40 و لە كەركووك 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی پلەی گەرما زیاتر بەرزببێتەوە و لە ھەولێر و دھۆك بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە و لە سلێمانی 41 و لە كەركووك 45 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی