"سلێمانى ده‌بێته پايته‌ختى دارايى په‌كه‌كه"
باڵێكى ناو يه‌كێتى و بازرگانێكى تازه هاتوو بۆ ناو سياسه‌ت هاوكارى دارايى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ردانه‌كه‌ى ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا، چه‌ند دۆسيهيهك تاوتوێكران. يه‌كێك له دۆسييه‌كان ئه‌و گۆڕانكارييه بوو كه‌به‌سه‌ر شارى سلێمانيدا هاتووه و وه‌ك ناوه‌ندێك يان پايته‌ختى دارايى پارتى كرێكارانى كوردستانى لێهاتووه. ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كانى شۆردنه‌وه‌ى پاره، گواستنه‌وه‌ى ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارييه‌ى له ده‌ره‌وه دێت. به تايبه‌تى له ئه‌وروپاوه و گه‌ياندنى بۆ په‌كه‌كه، كه توركيا وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستى وه‌سفى ده‌كات.
به‌رپرسێكى عێراقى نزيك له سه‌رۆك وه‌زيران، حه‌يده‌ر عه‌بادى، به سايتى (العربي الجديد)ى راگه‌ياندووه، "به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك پرس رێككه‌وتوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان. له ناويشياندا دۆسيه‌ى ئه‌و پشتيوانييه داراييه‌ى كه له سلێمانييه‌وه ده‌گاته په‌كه‌كه".
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كردووه، "عه‌بادى به‌رژه‌وه‌ندى عێراقى خستووه‌ته سه‌رووى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ديكه و رازى بووه، كارتى له‌ناوبردنى په‌كه‌كه بگۆڕێته‌وه به پاراستنى پشكى عێراق له ئاوى رووباره‌كانى ديجله و فورات. هه‌روه‌ها دۆسيه‌ى بنكه‌كانى سوپاى توركيا و په‌يوه‌ندى ئابوورى نێوان هه‌ردوو وڵات و بابه‌تى په‌يوه‌ست به نه‌وت و هه‌نارده‌كردنى له رێى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركى و كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌يه‌كى ديكه‌ى سنوورى نێوان هه‌ردوو وڵات و بره‌ودان به وه‌به‌رهێنانى توركى له عێراق له گرنگترين ته‌وه‌ره‌كانى ديكه‌ى جێى بايه‌خى نێوان هه‌ردوولا بوونه".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و به‌رپرسه، رێككه‌وتنه‌كه‌ى عه‌بادى له‌گه‌ڵ توركيا ئه‌وه‌ى له خۆ گرتووه، كه چاودێرى له‌سه‌ر كۆمپانياكانى ئاڵوگۆڕى دراو له شارى سلێمانى توند بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له پاره‌داركردنى په‌كه‌كه له ناو شارى سلێمانييه‌وه بگيرێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "ليژنه‌يه‌كى عێراقى سه‌ر به حكومه‌تى ئيتيحادى به‌م نزيكانه ده‌ستده‌كات به چاودێريكردنى ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى حه‌واڵه‌ى پاره ده‌كه‌ن له شارى سلێمانى و داواى داتابهيسێكى ورديان له مه‌ڕ پرۆسه‌ى وه‌رگرتن و راده‌ستكردنى دراوه‌كانيان بۆ ناو عێراق و ده‌ره‌وه‌ى عێراق لێده‌كه‌ن".
له مانگى ئازار/ مارسى رابردوودا، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم، هێرشيكرده سه‌ر شارى سلێمانى و به هاوكاريكردنى "تيرۆريستانى په‌كه‌كه" تۆمه‌تبارى كرد.
ئه‌و قسانه‌ى يه‌ڵدرم له سه‌روبه‌ندى لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر هاتن و سه‌باره‌ت به سلێمانيش يه‌ڵدرم ره‌تيكرده‌وه گه‌مارۆى توركيا له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه لابچێت به هۆى ئه‌و هاوكارييه‌ى له سلێمانييه‌وه ده‌گاته ده‌ست "تيرۆريستانى نه‌يارى توركيا" وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان.
له خۆپيشاندانه‌كانى ساڵى رابردووى سلێمانى، رانيه، خۆپيشانده‌ره‌كان ئه‌و دروشمهيان به‌رز كردبوويه‌وه، كه پێش ئه‌وه‌ى هاوڕێكانتان له چيا تێربكه‌ن، ئه‌وانه‌ى له ماڵن تێريان بكه‌ن. وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ هاوكاريكردنى په‌كه‌كه له سنوورى قهنديلدا.
له شارى سلێمانى ده‌يان نووسينگهى ئاڵوگۆڕ و حه‌واڵه‌كردنى دراو هه‌ن. ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانياكانى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن. تێوه‌گلاون له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه كورديانه و بازرگانانه‌ى سلێمانى كه له ژێر ناوى جياجيادا هاوكارى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدايه زياتر له سێ يه‌كى دانيشتوانى شاره‌كه له ژێر هێڵى هه‌ژارييه‌وه ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌رپرسانى كورد له هه‌ولێر و دهۆك ئاماژه بۆ گه‌وره‌كردنى رۆڵى سلێمانى له پاره‌داركردنى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. له كاتێكدا كۆمپانياكانى حه‌واڵه‌ى پاره له ئه‌وروپاوه كۆمه‌ك بۆ په‌كه‌كه ده‌گوازنه‌وه، به تايبه‌تى له ئه‌ڵمانيا و فه‌ره‌نساوه، چالاكانى كورد هه‌ڵمه‌تى كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاره بۆ په‌كه‌كه دابين ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، به‌رپرسێكى پله باڵاى كورد له هه‌ولێر ئاشكرايكرد، 12 نووسينگه و كۆمپانياى حه‌واڵه‌كردنى پاره له سلێمانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رپرسى دارايى په‌كه‌كه له شاره‌كه موراد هيمانى ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه گوتيشى: "نووسينگه‌كانى حه‌واڵه‌كردنى پاره زۆربه‌يان له بانكى ناوه‌ندى به‌غداوه مۆڵهتيان پێ نه‌دراوه. هه‌روه‌ها له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتى چاودێريش له هه‌ولێره‌وه رێگهپێدانيان بۆ نه‌كراوه. ئه‌وه ته‌نيا سه‌رچاوه‌ى پاره‌داركردنى په‌كه‌كه‌ش نين، به‌ڵكو باڵێكى ناو يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و به‌رپرسه سياسييه‌كانيان و كه‌سانى سهرمايهدار و بازرگان له ناو سلێمانيدا تێوه‌گلاون له پاره‌داركردنى په‌كه‌كه".
ئه‌و به‌رپرسه باڵايه له هه‌ولێر ئه‌وه‌شى وتووه: "بازرگانێكى كورد، كه به‌م دواييانه هاتووه‌ته ناو كايه‌ى سياسييه‌وه، له سه‌روبه‌ندى هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، ئۆتۆمبێلى گوله‌نه‌بڕ(درع)ى بۆ فه‌رمانده و سه‌ركرده‌كانى په‌كه‌كه دابين كردووه.
فه‌رمانده و سه‌ركرده‌كانى په‌كه‌كه له شه‌قامى كورديى سلێمانيدا جه‌ماوه‌ر و پشتيوانييه‌كى ئه‌وتۆيان نييه. زۆرينه‌يان مه‌يليان بۆ ئيسلامى سۆفيانه هه‌يه. پێيان وايه په‌كه‌كه گرووپێكى خوانه‌ناس و بێباوه‌ڕه به هۆى ئه‌و پاشخانه ماركسى و ماويى و ليبراڵييهى په‌كه‌كه هه‌يه‌تى.
شێخ ئازاد بيارهيى، ئه‌ندامى پێشووى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، به سايتى (العربي الجديد)ى راگه‌ياندووه، "لاى دانيشتوانى سلێمانى ئه‌وانه خۆشه‌ويست نين، وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى ترسناكى بهفيڕۆچوونى خێروبێرى شاره‌كه سه‌يريان ده‌كرێت. له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌رده‌وامى پشتيوانى تاڵهبانييهكان و كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى ديكه، له‌گه‌ڵ باشبوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و توركيا پێويستيان به پێداچوونه‌وه‌يه، چونكه خه‌ڵكى سلێمانى له پێشترن بۆ ئه‌وه‌ى كۆمهكيان بۆ كۆبكرێته‌وه و هاوكارى بكرێن".
بيارهيى گوتيشى: "شارى سلێمانى رووبه‌ڕووى سزاى رانهگهيهندراوى توركيا بووه‌ته‌وه. به هۆى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى به‌رپرسانى شاره‌كه سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه گرتوويانهته به‌ر".
په‌كه‌كه له تۆڕێكى فراوانه‌وه كه له چه‌ندين وڵاتى ئه‌وروپا بڵاوبووه‌ته‌وه كۆمه‌كى دارايى بۆ كۆده‌كرێته‌وه.
به دوو شێواز پشتيوانى له په‌كه‌كه ده‌كرێت، يه‌كێكيان له رێى ئه‌و كۆمهكهيه كه لايه‌نگر و ئه‌ندامانى حزبه‌كه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى كوردستان به شێوه‌يه‌كى ناچارى ده‌يكه‌ن. دووه‌ميشيان له رێى بازرگانيكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه. به‌و پێيه‌ى په‌كه‌كه ناوچه‌يه‌كى فراوانى له خاكى عێراق و هاوسنوورى ئێران و توركيا به‌ده‌سته‌وه‌يه و ناوچه‌كه گونجاوه بۆ چاندنى حه‌شيش و پاشان ئه‌و به‌رهه‌مه له رێى تۆڕێكى فراوانى توركى و ئێرانييه‌وه ساغ ده‌كرێته‌وه.
هۆكارى بوونى پێگه‌كانى په‌كه‌كه له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و ئێران و توركيا ئه‌وه‌يه له رێى وه‌رگرتنى باج له بازرگانى ناياسايى و قاچاخچێتييهوه، داهاتێكى زۆريان ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ش زۆرتر له نێوان عێراق و ئێران هه‌يه به هۆى ئه‌و گهندهڵييهى له ناو ئه‌ندامانى سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر پاره‌دا چاوپۆشى له بازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌پۆشن.
سه‌رچاوه: العربي الجديد