فوكوياما: ههرێمی كوردستان له عێراق پێشكهوتووتره
"وڵاتانی دەوروبەر لێناگەڕێن عێراقییەکان کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن"
K24 - سلێمانی:
نووسەر و بیرمەندی ئەمریکی، فرانسیس فوکویاما کە خاوەنی کتێبی "کۆتایی مێژوو" ە تایبەت بە کوردستان 24 دوا و باسی لە چەندین پرسی گرنگ کرد.
فوکویاما ئاماژەی بەوەدا کە لە هەرێمی کوردستان دیموکراتی زیاتر بەرقەرارە وەک لە عێراق و گوتیشی: "ئەمریکا ناتوانێت کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات و وڵاتانی دەوروبەریش لێناگەڕێن عێراقییەکان خۆیان کێشەکان چارەسەر بکەن".
ژمارەیەکی زۆر ئەکادێمی و کەسایەتی سیاسی کوردستان هاتوون تا گوێ بۆ قسەکانی فرانسیس فوکویامای بیرمەند و نووسەری ناوداری ئەمەریکی و خاوەنی کتێبی "کۆتایی مێژوو" بگرن، ئەو هاتووه باس لەوە دهکات، هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی گونجاوی هەیە بۆ دیموکراتی.
فوکویاما دهڵێت: "پێموایە کوردستان لە عێراق سەرکەوتووتر بووە لە بنیادنانی دامەزراوە دیموکراتییەکان، چونکە لە ناو گەلی کوردستاندا کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو هەیە کە بڕوای بە دیموکراتی بێت، بەڵام ئەمە لە عێراق نییە".
دوای پشووێك و واژۆكردنی كتێبهكانی بۆ خوێنهران، به سادهیی وهڵامی پرسیارێكی كوردستان 24ی دایهوه له بارهی قەیرانەکانی تورکیا و ئێران و گوتی: "پێموایە هۆکاری قەیرانەکانی تورکیا هۆکاری دامەزراوەییە، سەرۆک ئۆردۆغان ئەوڵیداوە دەسەڵاتێکی تاکڕەو لە تورکیا دابمەزرێنێ، ئەمە ئەو قەیرانەی درووست کردووە لە تورکیا کە ئێستا کاریگەری لەسەر لیرەی تورکیش کردووە، لە بارەی ئێرانیشەوە پێموایە کە پێویستە گۆڕانکاری لە ناوخۆی ئێرانەوە دەستپێبکات، ناکرێت هیچ وڵاتێك دەستوەربداتە کاروباری ئێران، چونکە زۆرینەی ئێرانییەکان خوازیاری گۆڕانکارین لە وڵاتەکە".
ا. م