كێ سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داده‌ڕێژێت
كه‌سێكى ديكه هه‌يه كه هه‌ڵسوڕێنه‌رى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه به تايبه‌تى له پرسه هه‌ستياره‌كاندا
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وه‌ك پاڵه‌وانێكى نه‌ته‌وه‌يى ده‌ركه‌وت، ئه‌و كاته‌ى توانى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك بگه‌يه‌نێته قۆناغى كۆتايى و واژووى له‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵام له‌م دواييانه ده‌ركه‌وت، كه‌سێكى ديكه هه‌يه كه هه‌ڵسوڕێنه‌رى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه به تايبه‌تى له پرسه هه‌ستياره‌كاندا.
هه‌رچه‌نده زه‌ريف به‌رده‌وامه له گه‌شته‌كانى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى زۆر كه‌مه.
له عێراق و سووريا و يه‌مه‌ن، كه‌سێكى ديكه بڕيار به‌ده‌سته، ئه‌ويش عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى راوێژكارى رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامه‌نه‌ئييه.
گۆڤارى فۆرين پۆڵسى، بڵاويكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به قوڵى له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران تێبگه‌ين، پێويسته به وردى چاودێرى هه‌ڵوێست و بۆچوونه سياسييه‌كانى عه‌لى ويلايه‌تى بكه‌ين.
ويلايه‌تى، له سه‌رده‌مى شۆڕشه‌كه‌ى خومه‌ينيدا كاره‌كته‌رێكى هه‌ره گرنگ و بنه‌ڕه‌تى سياسه‌تى ئێران بوو.
ئه‌و هه‌روه‌كو زه‌ريف زانكۆى ئه‌مه‌ريكى خوێندووه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته پزيشك، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێستاى ئێران، ئه‌و زۆر به وردى له كلتوور و رۆشنبيرى ئه‌مه‌ريكا تێگه‌يشتووه.
دواى رووخانى شاى ئێران له 1979، ويلايه‌تى زوو په‌يوه‌ستى شۆڕشه‌كه بوو و بووه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى.
ئه‌و له 1981ه‌وه تا 1997 واته بۆ ماوه‌ى 16 ساڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بووه.
له 1997 كاتێك خاته‌مى ده‌يويست له خۆرئاوا نزيك بێته‌وه، پێش هه‌موو شتێك عه‌لى ويلايه‌تى له پۆسته‌كه‌ى لادا.
دواى لادانى له‌و پۆسته، عه‌لى خامه‌نه‌ئى ده‌ستبه‌ردارى نه‌بوو و به زوويى كردييه راوێژكارى خۆى بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه.
له 2013دا ويلايه‌تى ده‌ستبه‌ردارى راوێژكاريى بوو بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئاماده بكات.
دواتر به هۆى ناكۆكييه‌كانيانه‌وه، ويلايه‌تى پاشه‌كشێى له بڕيارى خۆ پاڵاوتنى كرد.
ئه‌و بڕياره‌شى له به‌رژه‌وه‌ندى پاڵێوراوى پارێزگاره‌كان محه‌ممه‌د باقر قاليباف بوو، كه دواتر بووه هۆى دابه‌شكردنى ده‌نگى پارێزگاره‌كان و رووحانى سه‌ركه‌وت.
له دواى سه‌ركه‌وتنى رووحانى، پارێزگاره‌كان ويلايه‌تييان به خائين وه‌سفكرد و پێيان وابوو ئه‌و پشتيوانى رووحانى كردووه بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستان له‌گه‌ڵ خۆرئاواييه‌كان.
له‌م ساڵانه‌ى دواييدا هه‌ڵوێستى ويلايه‌تى گۆڕانكارييان به‌سه‌ردا هاتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر بۆچوونه توندڕه‌وييه‌كانى.
له 2017 دواى مردنى هاشمى ره‌فسنجانى سه‌رۆكى پێشووترى ئێران، ويلايه‌تى كرايه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رپه‌شتيارانى زانكۆى ئازادى ئيسلامى كه گه‌وره‌ترين دامه‌زراوه‌ى ئه‌كاديمى چاكسازيخوازه‌كانه.
يه‌كه‌م كاريشى له زانكۆ، دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسانه بوو، كه لايه‌نگرى ره‌فسنجانى بوون.
دواى سه‌ركه‌وتنى دۆناڵد تره‌مپ، له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، ويلايه‌تى هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى ناووكى گۆڕى.
ويلايه‌تى رێككه‌وتنه‌كه‌ى به‌و رێككه‌وتنانه چواندووه كه له سه‌ده‌ى نۆزده‌دا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنران و به‌و هۆيه‌وه ئێران به‌شێكى ناوچه‌كانى داغستان و خۆرهه‌ڵاتى گورجستان و ئازه‌ربيجان و ئه‌رمينياى له‌ده‌ستدا.
ويلايه‌تى به‌رده‌وام ئه‌و درووشمانه ده‌ڵێته‌وه كه پارێزگاران دژى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك دووپاتيان ده‌كه‌نه‌وه.
ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ش له رووحانى ده‌گرێت، كه له هه‌ڵوێستێكى لاوازدا داواى دانووستان له‌گه‌ڵ خۆرئاواييه‌كان ده‌كات.
گۆڤاره‌كه نووسيويه‌تى: ويلايه‌تى چاوى له‌وه‌يه بگه‌ڕێته‌وه بۆ بازنه‌ى توندڕه‌وه‌كان. له‌و رووه‌شه‌وه سه‌ركه‌وتنى ديارى به‌ده‌ستهێناوه.
له‌و باره‌يه‌وه، حه‌ميد ره‌زا، سه‌رۆكى پێشووى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارسى ئێران رايگه‌ياندووه، پێويست ناكات كه‌س گومانى له توانا و لێهاتوويى ويلايه‌تى هه‌بێت. چونكه ويلايه‌تى لايه‌نگر و ده‌مارگيرێكى گه‌وره‌ى شۆڕشى ئيسلامى ئێرانه.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
ئ.ر