ئه‌مه‌ريكا ستراتيژێكى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر راده‌گه‌يه‌نێت
ئه‌مه‌ريكا: له هه‌موو كات و شوێنێكدا شه‌ڕى تيرۆر ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ناوخۆى ئه‌مه‌ريكا، كيرستن نيلسن، رايگه‌ياند، واشنتن ستراتيژێكى نوێى بۆ شه‌ڕى تيرۆر هه‌يه و ئه‌و ستراتيژه له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌ڕى تيرۆر له هه‌موو كات و شوێنێكدا دامه‌زراوه.
نيلسن، گوتيشى: "به‌م نزيكانه، كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا ستراتيژه نوێيه‌كه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر راده‌گه‌يه‌نێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و ستراتيژه هۆشدارييه بۆ دوژمنه‌كانمان و رێگه بۆ زاڵبوون به‌سه‌رياندا خۆش ده‌كات".
وه‌زيرى ناوخۆى ئه‌مه‌ريكا ئه‌وه‌شى گوت: "چيديكه ئه‌مه‌ريكا گوێ به جوگرافياى وڵاتان نادات و تيرۆريستان له هه‌ر جوگرافيايه‌ك بن، ده‌كرێنه ئامانج".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "ئيدى ئه‌وه به‌سه‌ر چوو هه‌ر گرووپێكى چه‌كدارى و تيرۆريستى كۆببنه‌وه و ناوچه‌يه‌ك بخه‌نه ژێر ركێفى خۆيانه‌وه".
ئه‌وه‌شى گوت: "دوژمنه‌كانمان سنوور ناناسن و گوێ به جوگرافيا ناده‌ن، تا راده‌ى بێ ئه‌ندازه هه‌ڕه‌شه‌يان به‌رده‌وامه و ئێمه‌ش ده‌بێت به هه‌مان رێگه رووبه‌ڕوويان ببينه‌وه".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر