فوئاد مەعسوم ھاتە دەنگ
"داوا دەكەین دان بەخۆ دابگرن"
K24 - ھەولێر
فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی بارودۆخی بەسرە ھاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت، ناڕه‌زایی له ئاست درێژه‌كێشانی خراپیی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێكاریی و هه‌ژاریی، زیاتر پەرەی سەندووە و دەرئەنجام كوژران و برینداربوونی رۆڵەكانی لێكەوتووەتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا فوئاد مەعسوم دەڵێت: "به‌بایه‌خێكی زۆره‌وه سات به‌سات به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ گۆڕانكارییه‌كانی باری ئێستای پارێزگای به‌سره و ده‌ره‌نجامی به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كانی هاووڵاتییان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان له ئاست درێژه‌كێشانی خراپیی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و ئاو و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاریی و هه‌ژاریی، كه له‌م رۆژانه‌ی دواییشدا زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه به هۆی زیاتر سوێربوونی ئاوی خواردنه‌وه و پیسبوونی ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب، كه به‌داخه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان لێكهوتهوه، له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا، ده‌ره‌نجامه‌كه‌یشی كوژران و برینداربوونی رۆڵه‌كانمان بوو، له نێو خۆپیشانده‌راندا كه هه‌ندێكیان به هۆی توڕهوییهوه ئاگریان به‌ردایه هه‌ندێك شوێن و موڵك و ماڵی حكوومیی".
سەرۆك كۆماری عێراق راشیدەگەیەنێت: "ئێمه له كاتێكدا هه‌وڵی لێبڕاوانه و به‌رده‌وام ده‌ده‌ین له هه‌موو ئاسته‌كاندا به ئامانجی دانانی رێوشوێنی به‌په‌له و ده‌سته‌به‌جێی واقعیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه و جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانی رۆڵه‌كانی به‌سره بۆ چاككردنی ژیانی خزمه‌تگوزاریی و ئابوورییان و چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵیی و بێ ئومێدیی له هه‌موو بواره‌كانی تایبه‌ت به خۆیان، له هه‌مان كاتدا ته‌واوی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له به‌سره ئاگادار ده‌كه‌ین به تایبه‌تیی خۆپیشانده‌ره ناڕازییه‌كان گیانی ئارامیی زاڵ بكه‌ن و دان به‌خۆدا بگرن و خۆ به‌دوور بگرن له پێكهه‌ڵپژان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و زیان نه‌گه‌یاندن به ده‌زگا حكوومییه‌كان".
ھەر لەو راگەیەندراوەی فوئاد مەعسوم ھاتووە: "داواش له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیی ده‌كه‌ین هه‌رچی زوه به لێپرسراویه‌تییه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له كوژرانی خۆپیشانده‌ر (مه‌كی كهعبیی) و هه‌مو هاوڵاتییه بێدیفاعهكانی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه، هاوكات داوا له حكوومه‌تی خۆجێیه‌تی له پارێزگاكه و حكوومه‌تی فیدراڵییش ده‌كه‌ن كاری جدیی و به‌په‌له بكه‌ن بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی داواكارییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی به‌په‌له و عه‌مه‌لیی بۆ چاككردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به تایبه‌تیی كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كۆسپه‌كان كه هاوڵاتییان له ناوچه جیا جیاكانی پارێزگاكه‌دا به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن".
دووپایشی دەكاتەوە: "رێگریی بكرێت له به‌لاڕێ دابردنی خۆپیشاندانه‌كان له رێگه راسته‌كه‌ی، داوا له خۆپیشانده‌رانیش ده‌كه‌ین خۆ بپارێزن له پێكهه‌ڵپژان له‌گه‌ڵ هێیزه ئه‌منییه‌كاندا كه له بنه‌ڕه‌تدا ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌پارێزن".
ھ.م