خۆپیشاندانی به‌سره گرژی تێكه‌وت و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سووتێنرا
هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران ته‌قه له یه‌كتر ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی هاووڵاتییانی پارێزگای به‌سره، گرژی تێكه‌وت و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاش سووتێنرا و خۆپیشانده‌رانیش له‌سه‌ر باڵهخانهكهن و ئاڵای عێراقیان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌سره رایگه‌یاند، تادێت خۆپیشاندانه‌كه فراوانتر ده‌بێت و خه‌ریكه دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت، هاوكات خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ته‌قه له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه قهدهغةی هاتووچۆ هه‌ڵبگرن و ده‌یانه‌وێت بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و گوێ به هیچ بڕیارێك ناده‌ن.
به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه، خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووش‌دا، 9 خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ی 42ی دیكه‌ش به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوونه.
ا. م