هاواری به‌سره ده‌گه‌یه‌ندرێته هه‌رێمی كوردستان
هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان په‌یامێكی خه‌ڵكی به‌سره ده‌گه‌یه‌ننه حكوومه‌تی هه‌رێم
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شێخ موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دووپاتیكرده‌وه، "دوای ههماههنگیكردنمان له‌گه‌ڵ هۆزه عه‌ره‌به‌كانی شاری به‌سره و داواكاریه‌كه‌یان بۆ به‌هاناوه‌چوونی كیشه‌كانیان، ئێمه به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی خۆمان له سنووری پارێزگای به‌سره ده‌نگ و په‌یامه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نینه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه داوایان له‌و لایه‌نانه كردووه به‌هانایانه‌وه بچن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا حوێت روونیشكرده‌وه، "داوا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌و حكوومه‌تانه ده‌كه‌ین خه‌ڵكی ئێمه له شاری به‌سره له‌و تاوانانه رزگار بكه‌ن، كه حكوومه‌تی به‌غدا ده‌رحه‌ق به‌وان ده‌یكات و بێتاوانهكانمان له‌ده‌ست پێشێلكاری، ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستگیركردن نه‌جات بده‌ن، كه ته‌نیا به‌هۆی داواكردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان رووبه‌ڕووی توندترین سزای ده‌سه‌ڵاتداران بوونه‌ته‌وه، كه هه‌موو ئه‌و دۆخه‌ش به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی به‌غداوه هاتووه‌ته ئاراوه و ئێستاش به هه‌موو هێزێكه‌وه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ره‌حمیان پێ ناكه‌ن".
حوێت له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه پشتگیری ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌مان و هۆزه عه‌ره‌به‌كانمان له به‌سره ده‌كه‌ین و شانبه‌شانیان ده‌وه‌ستین و داواش له سه‌رجه‌م رێكخراوه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ین، به پێداویستی سه‌ره‌تایی هاوكاری خه‌ڵكه‌كه‌مان له به‌سره بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌و ره‌فتاره نابه‌جێیانه ده‌ده‌ین، كه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ده‌كرێن، خۆپیشاندان مافێكی ده‌ستوورییه و ئامانجیان ده‌سته‌به‌ركردنی ساده‌ترین ماف و خزمه‌تگوزارییه، كه له‌لایه‌ن گهندهلكارانهوه لێیان دزراوه".
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "رۆڵه‌كانی هۆزه‌كانمان له به‌سره ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، خۆیان له‌و ئاژاوه‌گێڕانه به‌دوور بگرن، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوكایه‌تی به كه‌رامه‌تی ئه‌و شاره ئارام و دانبه‌خۆدا گرتووه بكه‌ن، ئێمه وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كان له ناوچه كوردستانیهیكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، داوای هاوكاری خۆراك و ئاوی پاك بۆ خه‌ڵكی به‌سره ده‌كه‌ین، كه ئێستا له‌سایه‌ی سته‌مكارییه‌كانی ئه‌و حكوومه‌تانه ده‌ژین، كه بوونه‌ته پاشكۆی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه".
H.B