دۆخی شاری به‌سره له كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌رچوو
چیتر هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌سره دووپاتیكرده‌وه، دۆخی به‌سره له كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌رچووه و چیتر هێزه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و شاره توانای كۆنترۆڵكردنیان نه‌ماوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زانیارییه‌كان ئاماژه به سووتاندنی باره‌گاكانی رێكخراوی به‌در، عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، نووسینگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی عێراقییه و كۆشكی میوانداری و حه‌سانه‌وه‌ی پارێزگا له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی مه‌وازین نیوزی راگه‌یاندووه، "دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران كۆنترۆڵی بینایه‌ی پارێزگایانكردووه و زۆرێك له جومگه ئیداره‌ییه‌كانی ئه‌و شاره كه‌وتوونه‌ته ده‌ست خۆپیشانده‌ران، هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان داوه‌ته سووتاندنی باره‌گا حزبی و دامه‌زراوه ئیدارییه‌كانی ئه‌و شاره و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، ئاگریان له باره‌گاكانی گروپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رداوه، له‌وانه‌ش عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی، رێكخراوی به‌در كه له‌لایه‌ن هادی عامرییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی سه‌ر به نوری مالیكی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا.
هه‌ر له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه ئاشكرایكرد، نووسینگه‌ی كه‌ناڵی عێراقیه‌ی سه‌ر به حكوومه‌تی عێراق و كۆشكی میوانداری و حه‌سانه‌وه‌ی پارێزگاری به‌سره‌ش سووتێنراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئه‌و شاره ئاشكرایانكرد، دوای سووتاندنی دیوانی پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره خۆپیشانده‌ران چوونه‌ته ناو بینایه‌ی پارێزگا و به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵیانكردووه.
به‌م دواییانه خه‌ڵكی شاری به‌سره له دژی نه‌بوونی خزه‌تگوزاری و ژه‌هراویبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ له ئاودا، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و گه‌نده‌ڵی ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا به‌سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی. هه‌رچه‌نده پێشتر خه‌ڵكی ئه‌و شاره داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی به‌غدا كردووه، به‌ڵام تائێستا جگه له به‌ڵێندان هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردن نه‌نراوه.
H.B