خۆپیشانده‌رانی به‌سره 14 باره‌گای حزبی و حكوومییان سووتاند
3 خۆپیشانده‌ر كوژران و 70ی دیكه‌ش بریندارن.. وێنه‌ی كوژراو و برینداران ببینه
K24 - به‌سره:
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی به‌سره، تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، وێڕای هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنییان، ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌سره ماونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایی له دژی كه‌می خزمه‌تگوزاریی و نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه ده‌رده‌بڕن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌سره رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران ده‌ستییان به سووتاندنی باره‌گا حزبییه‌كان كردووه له سه‌نته‌ری شاره‌كه و تا ئێستاش باره‌گای نزیكه‌ی 14 حزبییان سووتاندووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، تا ئێستا باره‌گاكانی ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم، حزبی ده‌عوه‌ی مالیكی، رێكخراوی به‌دری عامری، حزبی فه‌زیڵه‌ی عه‌بدولحوسێن موسه‌وی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی هومام حه‌موودی، عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قی خزعه‌لی، میلیشیاكانی كه‌تائیب و نوجه‌بای ئه‌كره‌م كه‌عبی به دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی كه له‌ناو باره‌گاكه بوونه، نووسینگه‌ی فالح خزعه‌لی، سووتێنراون.
جگه له باره‌گای حزبه‌كان، باره‌گا حكوومییه‌كانی وه‌كو شوێنی پشووی پارێزگاری به‌سره، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ش سووتێنران.
هاوكات باره‌گای ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی وه‌كو كه‌ناڵی عێراقییه‌ی حكوومی، نووسینگه‌ی كه‌ناڵی غه‌دیری رێكخراوی به‌دری عامری، رادیۆی نه‌خیلی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی هومام حه‌موودیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنران.
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ گرژییان تێكه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه 3 خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ی 70ی دیكه‌ش برینداربوونه، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش له ته‌واوی پارێزگای به‌سره راگه‌یه‌ندرا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)