خەڵكی بەسرە حكوومەت و حزبەكان وەدەر دەنێن
بارەگای ھەموو حزبەكان سوتێندران
K24 - ھەولێر
شەوی رابردووش خۆپیشاندان لە بەسرە بەردەوام بوو، چەندین باڵەخانەی دیكەی حكوومی و حزبیش ئاگرییان تێبەردرا.
په‌یامنێری كوردستان24 لە بەسرە رایگەیاند، شەوی رابردووش خۆپیشاندان لەدژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و ئاوی خواردنەوە، لە بەسرە بەردەوام بوو، خۆپیشاندەران چەندین باڵەخانەی دیكەی حكوومی و حزبیان لە شارەكە سوتاند.
بەگوێرەی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاكو ئێستا، 12 خۆپیشاندەر بەگولـلەی ھێزە ئەمنییەكان كوژراون و 93 ھاووڵاتی و 18 ئەندامی ھێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتیشی: "خۆپیشانده‌ران باره‌گای رێكخراوی به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و ده‌عوه و فه‌زیڵه و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بایان سوتاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه خۆپیشانده‌ران په‌لاماری باره‌گای به‌شێك له كه‌ناڵی میدیایی حزبه‌كانیان دا و هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌یان سوتاند.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ موقتەدا سەدر، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى كرد ئه‌گه‌ر به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌يه‌وه نه‌يه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى به‌سره و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، ئه‌وا هه‌ڵوێستێك ده‌گرێته‌به‌ر كه به خه‌ياڵى كه‌سدا نه‌هاتبێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا سه‌در رايگه‌ياند، پێويسته حكوومه‌ت به په‌له كۆببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى به‌سره. داواشيكرد، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى بۆ به‌سره ئه‌نجام بدرێت.
گوتيشى: "خۆپيشاندانێكى ئاشتيانه ئه‌نجام ده‌ده‌ين بۆ ناڕه‌زايى ده‌ربڕين دژى كه‌مته‌رخه‌مييه‌كانى حكوومه‌ت له به‌سره".


ھ.م