ئه‌مه‌ريكا هه‌ڕه‌شه له ئێران و سووريا ده‌كات
وڵاته‌كه‌ى وه‌ڵامى توندى سووريا ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، نيكى هايلى رايگه‌ياند، "وڵاته‌كه‌ى وه‌ڵامى توندى سووريا ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر چه‌كى كيميايى به‌كار بهێنێت".
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به ره‌وشى سووريا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هايلى، رايگه‌ياند، "په‌يامێكمان هه‌يه بۆ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنن".
گوتيشى: "له ماوه‌ى 18 مانگى رابردوودا دووجار له‌م ئه‌نجوومه‌نه وتم وه‌ڵاممان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنرێت، هه‌ردووجاره‌كه‌ش به‌ڵێنه‌كه‌مان برده سه‌ر و بۆردومانى سووريامان كرد".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێستاش به رژێمى ئه‌سه‌د و هاوبه‌شه‌كانى رووسيا و ئێران ده‌ڵێم، بێزه‌حمه‌ت گره‌و له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا مه‌كه‌ن، ئه‌مجاره".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنێت، ئه‌وا به‌رپرسيارێتييه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى رووسيا".
سوپاى سووريا به هاوكارى رووسه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كى بۆ هێرشى سه‌ر ئيدلب ته‌واوكردووه.
شارى ئيدلب بووه‌ته دواين په‌ناگه‌ى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و هه‌موو ئه‌و گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وانه‌ى دژى سووريان.
توركيا به پشتيوانى سه‌ره‌كى ميليشياكانى سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رۆكى رووسيا و توركيا و ئێران، ئه‌مڕۆ له تاران پرسى ئيدلب و هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئه‌و شاره يه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر