سەدر فشاری زیاتر دەخاتە سەر عەبادی
"دەبێ بودجەی تەرخانكراو بۆ بەسرە بگاتە دەست كەسانی دەستپاك"
K24 - ھەولێر
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە پەیامێكدا داوا لە عەبادی دەكات پەلە بكات لە ناردنی بودجەی تایبەت بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی بەسرە و راشیدەگەیەنێت "شۆڕشگێرانی بەسرە بڵقی سەر ئاو نین".
لە پەیامێكیدا كە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە، موقتەدا سەرد رایگەیاند: "دەبێ بودجەی تەرخانكراو بۆ بەسرە بگاتە دەست كەسانی دەستپاك".
ئەمە لەكاتێكدایە بڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى به‌سره كۆببێته‌وه. بڕياره‌كه له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در دێت، كه دوێنێ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ران كۆنه‌بنه‌وه، هه‌ڵوێستێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراوى ده‌بێت.
هاوكات ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران داوايانكردووه، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه ببێت.
ھەرچەندە حكوومەتی عێراق ھەوڵ بۆ ھێوركردنەوەی توڕەیی خەڵكی بەسرەدەكات، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپێشاندانێكی بەرفراوان لە بەسرە بەڕێوەبچێت.
شڤان جەباری، پەیامنێری كوردستان24 لە بەسرە رایگەیاند: "ئێستا لە بەسرە ئامادەكاری بۆ خۆپێشاندانێكی بەفراوان دەكرێت لە ژێر ناوی "ھەینی توڕەیی".
ھ.م