فه‌تح داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بادى ده‌كات
عه‌بادى له هه‌موو دۆسييهكاندا شكستى هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌يمانى فه‌تح، داواى له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى كرد، "به په‌له" ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
ئه‌و داوايه‌ى هاوپه‌يمانى فه‌تح به هۆى خۆپيشاندانه‌كانى به‌سره‌وه ئاراسته‌ى عه‌بادى كراوه.
هاوپه‌يمانييه‌كه، راشيگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى له به‌سره روويداوه، جوڵه‌ى گرووپه‌كانى سه‌ر به ئه‌جێنداى ئه‌مه‌ريكى و سعوودييه.
هاوپه‌يمانى فه‌تح پشتيوانى بۆ داواكارى خۆپيشانده‌رانى به‌سره ده‌ربڕيوه.
داواشيكردووه، خۆپيشانده‌ران موڵك و ماڵى گشتيى بپارێزن و رێگرى له ئاژاوه‌گێڕى بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى ده‌ربڕيوه، ئه‌وه‌ى له به‌سره رووده‌دات ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى له پشته‌وه‌يه.
سه‌باره‌ت به‌و ئهجێندايه، هاوپه‌يمانى فه‌تح په‌نجه‌ى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى ئه‌مه‌ريكا و سعوودييه كردووه.
هاوپه‌يمانييه‌كه، راشيگه‌ياندووه، عه‌بادى له هه‌موو دۆسييهكاندا شكستى هێناوه.
ئ.ر