توركيا هێز ره‌وانه‌ى سنووره‌كانى سووريا ده‌كات
ژماره‌يه‌ك كاروانى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سه‌ر سنوورى سووريا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا، ژماره‌يه‌ك كاروانى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سه‌ر سنوورى سووريا كرد.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، كاروانه‌كه تانك و تۆپى قورسى له‌خۆگرتووه.
ئه‌نادۆڵ باسى له‌وه‌شكردووه، ئامانجى توركيا پته‌وكردنى سه‌نگه‌رى سوپاى وڵاته‌كه‌يه‌تى.
ناردنى هێزى زياترى سه‌ربازى بۆ سنووره‌كانى سووريا له كاتێكدايه شه‌ڕى ئيدلب نزيك ده‌بێته‌وه.
توركيا دژى هێرشى سوپاى سووريايه بۆ سه‌ر ئيدلب.
حكومه‌تى توركيا هۆشدارى داوه له روودانى كاره‌ساتى مرۆيى له ئيدلب.
سوپاى سووريا ئامادهكارييهكانى ته‌واو كردوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئيدلب.
ئيدلب گه‌وره‌ترين و دوايين پێگه‌ى چه‌كدار و گرووپه ميليشيايه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريايه.
له ناو به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ژماره‌يه‌ك گرووپيان وه‌ك رێكخراوى تيرۆريستى هه‌ژمار ده‌كرێن.
له گرنگترين ئه‌و رێكخراوانه‌ى به تيرۆريست وه‌سفده‌كرێن، به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران و به‌ره‌ى ته‌حريرى شامى ئێستايه.
به‌ره‌ى نووسره، به ره‌سمى رايگه‌ياندبوو، كه باڵى سوورياى رێكخراوى قاعيده‌يه.
توركيا پشتيوانى گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى ئيدلب ده‌كات.
رووسيا و ئێران و توركيا ئه‌مڕۆ پرسى شه‌ڕى ئيدلب تاوتوێده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و سێ وڵاته له تارانى پايته‌ختى ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ريه‌ك له ڤلاديمێر پوتن، حه‌سه‌ن رووحانى و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌يانه‌وێت چاره‌سه‌رى پرسى ئيدلب بكه‌ن.
سووريا و رووسيا سوورن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ى ئيدلب له ميليشياكان.
ئه‌مه‌ريكا له لايه‌ن خۆيه‌وه هۆشدارى داوه‌ته رووسيا و سووريا سه‌باره‌ت به شه‌ڕى ئيدلب.
ئه‌مه‌ريكا هۆشدارييهكهى تايبه‌ته به به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له هێرشه‌كه‌دا.
واشنتن به‌ڵێنى داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنێت، هيچ پاساوێك بۆ پاراستنى نامێنێته‌وه و گورزى سه‌ربازى ئاراسته ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم، ئه‌نادۆڵ
ئ.ر