راپرسييه‌ك: ئه‌ردۆغان جه‌ماوه‌رى له‌ده‌ستداوه
چيديكه پشتيوانى كاره‌كانى ئه‌ردۆغان ناكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
راپرسييه‌كى نوێ، كه له توركيا ئه‌نجامدراوه، ده‌ريخستووه، سه‌رۆك كۆمار، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، جه‌ماوه‌رى له‌ده‌ستداوه.
دامه‌زراوه‌ى ميترۆپۆڵ، كه تايبه‌ته به توێژينه‌وه و راپرسى له توركيا رايگه‌ياند، له مانگى ئابى رابردوودا راپرسييه‌كيان ئه‌نجامداوه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌نجامى ئه‌و راپرسييه ده‌ريخستووه، به رێژه‌ى %44.5 ئه‌ردۆغان جه‌ماوه‌رى له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كردووه، به رێژه‌ى %46.7ى به‌شدارانى راپرسييه‌كه رايانگه‌ياندووه، چيديكه پشتيوانى كاره‌كانى ئه‌ردۆغان ناكه‌ن.
دامه‌زراوه‌كه ئاشكرايكردووه، له مانگى ته‌مموزى رابردوو، راپرسييه‌كى هاوشێوه‌يان ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتبوو، كه %53.1 ى به‌شداران پشتيوانى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر