واشنتن: به‌م نزيكانه له سووريا ناكشێينه‌وه
لابردنى ئه‌سه‌د ئه‌ركى ئه‌مه‌ريكا نييه
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا، جيم جيفرى رايگه‌ياند، واشنتن به نياز نييه به‌م زووانه هێزه‌كانى له سووريا بكێشێته‌وه.
جيفرى گوتيشى: "هێزه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له سووريا ده‌مێننه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى داعش به ته‌واوى له‌ناو ده‌چێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه ده‌مێنينه‌وه تا دڵنيا ده‌بينه‌وه له‌وه‌ى ئێرانييه‌كان له خاكى سووريا نامێنن و ده‌كشێنه‌وه".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مه‌ريكا، 2200 سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكى له سووريان و هاوكارى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌كه‌ن دژى داعش.
سه‌باره‌ت به به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا، جيفرى گوتى: "پێويسته ئه‌سه‌د بڕوات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌سه‌د هيچ داهاتوويه‌كى له سووريا نييه".
روونيشيكرده‌وه، "لابردنى ئه‌سه‌د ئه‌ركى ئه‌مه‌ريكا نييه و بڕيارى خه‌ڵكى سووريايه".
له باره‌ى شه‌ڕى ئيدلبيشه‌وه، نێرده‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا گوتى: "رێگه ناده‌ين چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنرێت".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر