سبه‌ى نوێنه‌ران پرسى به‌سره تاوتوێده‌كه‌ن
بڕياره‌كه له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌دره
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى به‌سره كۆببێته‌وه.
بڕياره‌كه له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در دێت، كه دوێنێ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ران كۆنه‌بنه‌وه، هه‌ڵوێستێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراوى ده‌بێت.
هاوكات ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران داوايانكردووه، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه ببێت.
دانيشتنه‌كه به سه‌رۆكايه‌تى به ته‌مه‌نترين ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه خۆپيشاندان له شارى به‌سره‌ى باشوورى عێراق ئه‌نجامده‌درێت.
خۆپيشانده‌ران داواى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌تايى و دابينكردنى ئاو و كاره‌با و هه‌لى كار ده‌كه‌ن.
به هۆى گرژى ناو خۆپيشاندانه‌كانه‌وه ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه و ده‌يانى ديكه بريندار بوون.
شه‌وى رابردووش، باره‌گا و نووسينگهى زۆرينه‌ى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له شارى به‌سره له لايه‌ن خۆپيشانده‌رانه‌وه سووتێنران.
ئ.ر