تاران: لايه‌نه عێراقييه‌كان هه‌ندێك هه‌ڵوێست و ره‌فتارى هه‌ڵه‌يان هه‌يه و ده‌بێت راستيان بكه‌نه‌وه
له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئێران به ره‌سمى هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌يانه‌وه راده‌گه‌يه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، به‌هرام قاسمى، رايگه‌ياند، هه‌ندێك هه‌ڵوێست و رفتارى هه‌ڵه له عێراق و لايه‌نه سياسييه‌كانى ده‌بينين و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئێران به ره‌سمى هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌يانه‌وه راده‌گه‌يه‌نێت و رێككارى پێويستيان له باره‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رووسى سپۆتنيك، قاسمى گوتى: ئێمه به‌رده‌وام هاوكارى عێراق ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگيرى له‌و وڵاته بێته‌دى.
گوتيشى: "به‌رده‌وام چاودێرى هه‌موو هه‌ڵوێست و ره‌فتارى لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌كه‌ين و تێبينيمان كردووه، هه‌ندێك ره‌فتار و هه‌ڵوێستى هه‌ڵه ده‌رده‌بڕن، كه پێويسته راستبكرێنه‌وه".
گوتيشى: "له چه‌ند رۆژى داهاتوو ئێران وه‌ڵامى ئه‌و هه‌نگاو و هه‌ڵوێسته هه‌ڵانه ده‌داته‌وه و رێككارى پێويست ده‌گرێته‌به‌ر".
روونيشيكرده‌وه، "ئێران به وردى چاودێرى هه‌موو جۆره جوڵه و پێشهاتێكى ئه‌منى و سياسى له عێراق ده‌كات، چونكه داهاتووى عێراق و سه‌قامگيرى ئه‌و وڵاته بۆ ئێران گرنگه و سنوورێكى فراوانمان به‌يه‌كه‌وه هه‌يه".
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ر