ميليشياكانى ئيدلب هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
له شه‌ڕى ئيدلبدا ده‌ستپارێزى له هيچ شتێك ناكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى ئيدلب، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى سووپاى سووريا ده‌كه‌ن.
يه‌كێك له سه‌ركرده‌ى ميليشياكانى به‌ره‌ى نيشتيمانى رزگاريخوازى له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى (RT)ى رووسى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، له شه‌ڕى ئيدلبدا ده‌ستپارێزى له هيچ شتێك ناكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه، كه تۆمارى ده‌نگى بۆ كه‌ناڵه‌كه ناردووه، راشيگه‌ياندووه، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ئه‌وتۆمان هه‌يه، كه هيچ كاتێك پێشتر به‌كارمان نه‌هێناوه و ره‌چاوى په‌يوه‌ندييه هه‌رێمايه‌تييه‌كانمان كردووه، به‌ڵام ئێستا ره‌وشه‌كه گۆڕاوه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له كاتێكدايه، سووريا و رووسيا ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه، ميليشياكان چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنن و دواتر له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى رووسيا و سووريا تۆمه‌تبار بكرێن.
ئيدلب بووه‌ته جێى مشتومڕى ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمايه‌تييه‌كانى سووريا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بڕياره ئه‌مڕۆ له تارانى پايته‌ختى كۆمارى ئيسلامى ئێران، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا و ئێران و توركيا كۆببنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه سێ قۆڵييه‌كه‌دا، پرسى چاره‌نووسى ئيدلب سه‌ره‌كيترين بابه‌تى گفتوگۆ ده‌بێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، هه‌ريه‌ك له حه‌سه‌ن رووحانى، ڤلاديمێر پوتن و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان پرسى چاره‌نووسى ئيدلب يه‌كلا بكه‌نه‌وه، كه له ئێستادا سوپاى سووريا ئاماده‌كارى بۆ شه‌ڕى ئه‌و شاره ده‌ستپێكردووه.
ئ.ر