ئێران مانگى ده‌ستكرد ره‌وانه‌ى بۆشايى ئاسمان ده‌كات
ئێران پێويستيى به هيچ وڵاتێك نه‌ماوه بۆ درووستكردنى مووشه‌ك
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌ميد قاسم ته‌قى زاده، رايگه‌ياند، "له داهاتوويهكى نزيكدا مانگى ده‌ستكرد ره‌وانه‌ى بۆشايى ئاسمان ده‌كه‌ن".
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارس بڵاويكرده‌وه، له چلهمين ساڵيادى هه‌ڵگيرساندنى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران‌دا، (11ى شوبات/ فێبرايه‌ر)ى ساڵى داهاتوو، ئێران مانگى ده‌ستكرد ره‌وانه‌ى بۆشايى ئاسمان ده‌كات.
ته‌قى زاده، گوتيشى: "كۆمارى ئيسلامى ئێران پێويستيى به هيچ وڵاتێك نه‌ماوه بۆ درووستكردنى مووشه‌ك".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى باوه‌ڕ373 به سه‌ركه‌وتوويى تاقيكراوه‌ته‌وه و ده‌خرێته بوارى خزمه‌تى سه‌ربازييه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، "مه‌وداى ئه‌و مووشه‌كانه 200 كيلۆمه‌تره و له بهرزايى 27 كيلۆمه‌تر به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌يان ئاراسته ده‌كرێن".
ئ.ر