له به‌سره باره‌گاى ئه‌م لايه‌ن و ميليشيا چه‌كدارييانه سووتێنرا
شه‌وى رابردوو ژماره‌يه‌ك باره‌گاى لايه‌نه سياسييه‌كانيان سووتاند
K24 – هه‌ولێر:
خۆپيشانده‌رانى به‌سره، شه‌وى رابردوو ژماره‌يه‌ك باره‌گاى لايه‌نه سياسييه‌كانيان سووتاند.
سايتى سۆمه‌ريه‌نيوز، بڵاويكرده‌وه، خۆپيشانده‌ران باره‌گاى هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى ئيراده، عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با و ئه‌نساروڵڵايان ئاگر تێبه‌رداوه.
هه‌روه‌ها هه‌ريه‌ك له باره‌گاكانى حزبى ده‌عوه، حزبى فه‌زيله، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى، نووسينگه‌ى رێكخراوى به‌در، باره‌گاى كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵا، باره‌گاى سه‌راياى خوراسانى، كۆشكى ميواندارييه‌كانى پارێزگا و نووسينگه‌ى په‌رله‌مانتار فالح خه‌زعه‌لييان سووتاندووه.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه عێراقييه‌كان، ژماره‌يه‌ك خۆپيشانده‌ر به هۆى ئه‌و رووداوانه‌وه بريندار بوون.
به‌ڕێوبه‌رى به‌رگرى شارستانى به‌سره، ئاشكرايكردووه، كه خۆپيشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌يان له كارمه‌ندانى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه‌يان كردووه و پێيان راگه‌ياندوون، نابێت ئاگرى ئه‌و باڵه‌خانه و باره‌گايانه خامۆش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها دوێنێ ژماره‌يه‌ك خۆپيشانده‌ر، بيناى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى شاره‌وانى به‌سره‌يان سووتاند، كه نزيكه له بيناى پارێزگارى شاره‌كه.
ئ.ر