به ڤیدیۆ.. ساتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنسوڵخانه‌ی ئێران ببينه
ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كان ده‌شكێنن و دواتریش ده‌یسووتێنن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران له به‌سره ده‌چنه ناو باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران و ده‌یسووتێنن.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، سه‌ره‌تا خۆپیشانده‌ران له‌ناو باڵه‌خانه‌كه، كه‌لوپه‌له‌كان ده‌شكێنن و دواتریش ئاگر له باڵه‌خانه‌كه به‌رده‌ده‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ناو باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران رایگه‌یاند، به‌شێكی زۆر له به‌ڵگه‌نامه‌كان سووتێنراون و كارمه‌ندانیش باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌یان چۆڵكردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "بغداد الیوم"، كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌كات و رایگه‌یاندووه، رێكاره یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی ئه‌وانه ده‌گرێته به‌ر، كه كۆنسوڵخانه‌یان سووتاندووه.
دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئێران ده‌روازه‌ی سنووری "شلامجه‌ی" داخست.