حكوومه‌ت باری له ناكاوی له به‌غدا و به‌سره راگه‌یاند
هێزیكی گه‌وره‌ی سواتی ناردووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی پارێزگاكانی به‌غدای پایته‌خت و به‌سره‌ی باشووری عێراق، حكوومه‌ت باری له ناكاوی له هه‌ردوو پارێزگاكه راگه‌یاند.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌سره رایگه‌یاند، ره‌وشه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و خۆپیشانده‌ران چه‌ندین باره‌گا و ماڵی به‌رپرسانییان سووتاندووه، له‌وانه ماڵی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌دره، باره‌گای رێكخراوی به‌در هادی عامری، باڵیۆزخانه‌ی ئێران، باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی و قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلیشیان سووتاندووه، كه هی به‌رپرسێكی دیاری به‌سره‌یه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، ئێستا هێزێكی زۆری "سوات" كه هێزێكی تایبه‌ته، ره‌وانه‌ی ناو شاری به‌سره كراون، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات.
خۆپیشاندانی به‌سره، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و كه‌می كاره‌بای نیشتمانی به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كانیش رۆژانه 400 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس ژه‌هراوی ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی به‌سره و گرژی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، 12 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه، تا ئێستاش خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.
ا. م