خۆپیشانده‌ران چوونه ناو گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی "قرنه"
ماڵی وه‌زیری گواستنه‌وه‌یان سووتاند.. چه‌ندین كرێكاریان وه‌ك بارمته گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی به‌سره چوونه‌ته ناو یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌كانی كێڵگه‌ی نه‌وتی قرنه له پارێزگای به‌سره و چه‌ند كرێكارێكیشیان وه‌ك بارمته گرتووه، هاوكات ماڵی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراقیشیان سووتاند.
خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه و خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامن له سووتاندنی باره‌گای حزبی و موڵك و ماڵی به‌رپرسان، كه‌مێك به‌ر له ئێستاش باره‌گای میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییان سووتاند.
پێشتر ماڵی حه‌سه‌ن را‌شد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنییان سووتاندووه كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی به‌دری هادی عامری.
خۆپیشاندانی به‌سره، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و كه‌می كاره‌بای نیشتمانی به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كانیش رۆژانه 400 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس ژه‌هراوی ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی به‌سره و گرژی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، 12 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه، تا ئێستاش خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.
ا. م