شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان میلیشیاكانی عه‌سائیب و سوپای عێراق ده‌ستیپێكرد
خۆپیشاندانیش به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداریی، له نێوان میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و هێزێكی سوپای عێراق له به‌سره روویدا.
به گوێره‌ی وێبسایتی كه‌ناڵی "الان" ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق، بۆ كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان چووه‌ته به‌سره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ میلیشیاكان به‌یه‌كیان داداوه.
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی پارێزگای به‌سره، جیاواز له چه‌ند رۆژی رابردوو، گرژی تێكه‌وت، خۆپیشانده‌ران بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له پارێزگاكه و سووتاندیان.
هاوكات درووشمیان له دژی ئێران ده‌گوته‌وه و به بڕینی ئاوی پاكی خواردنه‌وه ئه‌و وڵاته‌یان تۆمه‌تبار ده‌كرد.
خۆپیشاندانی به‌سره، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و كه‌می كاره‌بای نیشتمانی به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كانیش رۆژانه 400 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس ژه‌هراوی ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی به‌سره و گرژی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، 12 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه، تا ئێستاش خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه.
ا. م