خۆپیشانده‌رانی به‌سره كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانی‌یان سووتاند
ئاڵای هه‌رێمی به‌سره له خۆپیشاندانه‌كان به‌رزكرایه‌وه
K24 – به‌سره:
خۆپیشاندان له به‌سره ده‌ستیپێكرده‌وه و كه‌مێك به‌ر له ئێستا، كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانی‌یان له شاره‌كه سووتاند، هاوكات بۆ یه‌كه‌مجاریش له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌مدواییه، ئاڵای پێشنیازكراو بۆ هه‌رێمی به‌سره، له‌سه‌ر یه‌كێك له به‌رزه پرده سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه هه‌ڵكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌سره، خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و هه‌ندێك له چالاكوانانیش ئاڵای هه‌رێمی به‌سره‌یان هه‌ڵكردووه، كه یه‌كه‌مجاره له گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌مدواییه هه‌ڵبكرێت.
به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و كه‌می خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و كاره‌بای نیشتمانی، له سه‌ره‌تای ته‌ممووزی ئه‌مساڵه‌وه خۆپیشاندان له پارێزگاكه ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستاش حكوومه‌تی عێراق هیچ یه‌كێك له داواكانی خۆپیشانده‌رانی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
به‌هۆی گرژییه‌كانی دوو رۆژی رابردووی خۆپیشاندانه‌كان، نزیكه‌ی 12 هاووڵاتی كوژراون و نزیكه‌ی 70ی دیكه‌ی له پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوونه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م