خەڵكی بەسرە پەرلەمان و حكوومەت كۆدەكاتەوە
توڕەیی خەڵكی بەسرە دانامركێتەوە
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دۆخی بەسرەوە كۆببێتەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدات.
دانا جەزا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، بە كوردستان24ی راگەیاند: "وەك وەڵامدانەوەیەك و بۆ بە دەنگەوەچوونی داواكارییەكانی خەڵكی بەسرە، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی دۆخی بەسرە ئەنجامدەدات و داواش لە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر كراوە، لە دانیشتنەكەدا ئامادەبێت، 54 پەرلەمانتاریش واژوویان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە كردووە".
گوتیشی: "چونكە دەستەی سەرۆكایەتی ھەڵنەبژێردراوە، لە كۆبوونەوەكەدا ناتواندرێت بڕیاری گرنگ بدرێت و كێشەی دەستووری لەبەردەم سەرۆكی كاتی پەرلەمان ھەیە، بۆ ئەم مەبەستە و دەسەڵاتەكانی دیاریكراون".
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ھەر ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی بەسرە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات.
پێشتر موقتهدا سهدر رابهرى رهوتى سهدر، ههڕهشهى كرد ئهگهر به دهم بانگهوازهكهيهوه نهيهن بۆ چارهسهركردنى رهوشى بهسره و كۆبوونهوهى پهرلهمان، ئهوا ههڵوێستێك دهگرێتهبهر كه به خهياڵى كهسدا نههاتبێت. ھەروەھا داواشی لە عەبادی كردووە پەلە بكات لە بە دەنگەوەھاتن و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ خەڵكی بەسرە.
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ خۆپێشاندانەكانی بەسرە بەشێوەیەكی بەرفراوانتر بەڕێوەچوون و خۆپیشاندەران ناویان "ھەفتەی تووڕەیی"، شەوی رابردووش خۆپیشاندەران كونسوڵخانەی ئێرانیان لە بەسرە سوتاند.
ھ.م